( فەر‌هه‌نگی‌تە‌نز‌ )       سه‌ید‌یاسین‌قۆڕە‌یشی

 

پابە‌وە‌خت‌:كیژە‌عازە‌وی‌دەزگیراندار،جۆرێ‌مانكە‌نە‌كە‌ڕازاوە‌لە‌بە‌ردە‌رگا

ئە‌وێسێ.

پاپاچینە:نە‌ردیوان،ئامڕازێ‌بۆلابردنی‌مە‌ودای‌چینایە‌تی.

پاپاغ:پاپاخ،كڵاوی‌عه‌جە‌می،كاتێ‌شە‌بكە‌توند‌بێ‌كوردوعە‌جە‌می‌بۆنییە.

پاپە‌تی:پێخواس،ڕێگا‌خۆش‌كە‌ر،كە‌سێ‌كە‌پووڵی‌بۆیاغە‌كە‌ی‌بۆدە‌مێنێتە‌وە‌.

پاتشا:ساماندارێ‌كە‌لە‌ڕێی‌ژێنە‌وە‌پێدە‌گات‌ولە‌ڕێی‌ژنە‌وە‌دایدە‌نێت.

پاتك‌پان‌:مل‌ئە‌ستوور،كە‌سێ‌كە‌‌هیچ‌كراسێ‌بۆملی‌نابێ‌ولە‌داخان‌یە‌خە‌ی‌خە‌ڵك‌دادەدڕێ.

پاتۆڵ:جۆرێ‌شە‌ڵواری‌ڕاحە‌ت‌بۆئە‌وانە‌ی كە‌‌زۆر‌گوندارن.

پاتە‌ران:وڕێنە،‌‌قسە‌كردنی‌خاریج‌لە‌وە‌ختی‌ئیداریی‌پیاو‌كە‌بە‌ڕۆژ‌خێزانی ‌ئیزنی‌قسە‌كردنی‌‌پێ‌نادات.

پاخڵ:باخڵ،جێگایە‌ك‌كە‌بە‌عزێ‌وە‌ككانگۆڕۆخێزانیانی‌تێدە‌خە‌ن وە‌ك‌دە‌ڵێن:

(كچی‌ماڵە‌فڵان‌كە‌سی‌لە‌باخڵ‌دایە‌).

پاخە‌سوو:بە‌ر‌بووك،مە‌حرە‌می‌ئە‌سڕاڕی‌تە‌بە‌قە‌بە‌ندی‌كراوی‌بووك.

پاداری:میوە‌ی‌باوە‌رێن،میوە‌یە‌ك‌كە‌با‌دەیوە‌رێنێ‌ولە‌سارد‌خانە‌سە‌رما‌دە‌یبا.

پانێر:گوێلكی‌پارە‌كە(تا‌ئیتلاعی‌سانە‌وی‌).

پارشێو:خواردنی‌هە‌رسێ‌ژە‌م‌لە‌ژە‌مێكدا‌.

پارێزە‌ر:كە‌سێ‌كە‌پیاو‌دە‌پارێزێ‌یاپیاو‌دە‌بێ‌خۆی‌لە‌وبپارێزێ.

پالە‌قە‌:جووتە،(ئاخرین‌دیفاع).

پاڵە‌وی:گوڵە‌بە‌ڕۆژە،هۆگری‌حیزبی‌باد)‌ فۆتە‌حە‌مام.

پاڵە‌هە‌نگ:كۆت‌وزنجیری‌پای‌زیندانی،جۆرێ‌پاپووش‌لە‌سایزی‌ئیكس‌لارج‌دا‌.

پامە‌ڕە:پێ‌مە‌ڕە،ئامڕازێ‌كە‌وە‌بیركرێكاری‌دێنێتە‌وە‌كە‌بێكارە‌.

پان‌وفڵچ:كە‌سێ‌كە‌كە‌ل‌وپە‌لی‌كۆپێنیی‌بۆوە‌رگیرابێ.

پاوانە:پا‌موورە،مووروویە‌ك كە‌پووز‌‌دە‌خاتە‌ژێر‌چاوە‌دێری.

پاوە‌مانگ:زك‌پڕ‌لە‌و‌مانگە‌دا‌كە‌تیا‌ئە‌زێ‌،مانگێ‌بۆقە‌رە‌بو‌كردنە‌وە‌ی(ماهی‌عە‌سە‌ل‌).

پابە‌ناز:ژێر‌پێ‌ڕاخە‌ر،نە‌ردیوانێ‌كە‌بووك‌‌پێیدادە‌چێتە‌قە‌ڵاندۆشی‌زاوا.

پتخی:ڕە‌نگ‌پە‌ڕیو،كە‌سێ‌كە‌‌قە‌بزی‌ئاو‌و‌فازلاو‌وئە‌وانە‌یان‌بۆهێنابێ.

پتە‌و:بە‌هێز‌،ئە‌وە‌یكە‌بتوانێ‌نان‌لە‌سە‌ر‌پشتی‌شاتر‌بڕفێنێ.

پڕپا:زیندە‌وە‌رێ‌كە‌لە‌گۆترە‌دە‌ڵێن‌هزار‌پێی‌هە‌یە،ئە‌و‌داعبایە‌ئە‌گە‌ر‌بچێتە‌‌پرسە

هە‌رفریا‌دە‌كە‌ون‌كە‌وشی‌ئە‌و‌جووت‌بكە‌ن.

پڕقێنە:قرپ،نە‌وعێ‌پێش‌لە‌رزە‌بە‌‌ڕیشتێڕی‌‌كە‌م‌ترە‌وە،هه‌ردوانیان‌بە‌وانێكێ

حسێب‌دە‌كە‌ن.

پشتە‌سوور:پشت‌ئە‌ستوور،هە‌ڵبە‌ت‌پشت‌بە‌تە‌نیا‌ئە‌ستوور‌نابێ.

پفكێ:جوێنێكی‌زۆر‌ژنانە،بە‌بۆچوونێكی‌غە‌یری‌مامایانە‌وە.

پڵاو:چێشتی‌سپی‌ ،‌بە‌عزێ‌بۆیان‌ناگوترێ،بڕێ‌بۆیان‌ناخورێ.

پووتە‌گا:خاڵیگە،گیرفانی‌خاڵی.

پە‌پۆك:بە‌ستە‌زوان،ڕە‌نگە‌بستە‌زوانیش‌بێ.

پە‌ردوگیر:تازە‌زاوا‌كە‌لە‌پە‌ردودا‌بمرێ‌یان‌نە‌خۆش‌كە‌وی (بادمجانی‌غە‌یری‌بە‌م‌).

پە‌رستار:جاران‌لە‌باتی‌(هه‌مڕا) یاریدە‌ی‌نە‌خۆشی‌دە‌دا.

پە‌ڕە‌ك:كە‌سێ‌كە‌چووبێتە‌وە‌سە‌رچۆلە‌كەومە‌نزووری‌قە‌بزی‌ئاووفازلاو‌نە‌بێ.

پە‌ك‌كە‌تن‌:دە‌ستە‌وستان‌مان،لە‌كار‌كە‌وتن،ئە‌وە‌ی‌كە‌بە‌شە‌ووڕۆژ‌ئانتێن‌نادات.

پیاتسان:پێدافسین،ئە‌وئیشە‌كاتێ‌ڕوودە‌دات‌كە‌باڕووت‌‌نە‌م‌بكێشێ .

 

                                 **********