رۆشنبیريی - كتێبی گاڵته
|
رۆشنبیريی - كتێبی گاڵته به‌رهه‌می كاریكاتێریی محه‌مه‌د ئه‌مین و یاسین قوڕه‌یشی له تاران چاپكرا | |
|
PNA- مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ كتێبی "گاڵته" (شوخی) كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه‌كانی كاریكاتێریی محه‌مه‌د ئه‌مین قوڕه‌یشی و یاسین قوڕه‌یشی له كۆكردنه‌وه‌ی حامید قودره‌تی ئه‌حمه‌دئاباد له تاران چاپ و بڵاوكرایه‌وه. به پێی راپۆرتی به‌شی رۆشنبیری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، كتێبی "گاڵته" (شوخی) كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه‌كانی كاریكاتێریی هونه‌رمه‌ندان سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مین قوڕه‌یشی و سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی كه به هه‌ر دوو زمانی كوردی و فارسی و به بێ لێكدانه‌وه‌یه له لایه‌ن حامید قودره‌تی ئه‌حمه‌دئاباد كۆكراوه‌ته‌وه و له‌م رۆژانه له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی پویان فرنگار له شاری تاران چاپ و بڵاوكرایه‌وه. كتێبی "گاڵته" (شوخی) كۆمه‌ڵه كاریكاتێره‌كانی هونه‌رمه‌ندان سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مین قوڕه‌یشی و سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی له 152 لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه و له تیراژی 3000 دانه‌دا هاته بازاری كتێب و که‌وته به‌ردیدی خوێنه‌ران. نرخی ئه‌م كتێبه 2500 تومه‌نه. دیزاینی رووبه‌رگ فه‌ره‌یدوون یۆسفی، ویراستار موزه‌فه‌ر خوسره‌وی، وه‌رگێر خالید لوتفی، رازاندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كان سالار خوسره‌وی و نه‌بیوڵڵا قودره‌تی. لاپه‌ڕه‌كانی سه‌ره‌تایی ئه‌م كتێبه چه‌ندین بابه‌تی له‌خۆگرتووه، له‌وانه: شێوازی كاریكاتۆری برایانی قوڕه‌یشی، دوو قوڕه‌یشی، یه‌ك یاسین و یه‌ك محه‌مه‌د ئه‌مین و هه‌زاران كاریكاتۆر ـ برایم فه‌رشی، ژیاننامه‌ی سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی و ژیاننامه‌ی سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مین قوڕه‌یشی. | |
سید یاسن قریشی