سە‌رە‌خۆشیی‌ئە‌مڕۆیی      سە‌ید‌یاسین‌قوڕە‌یشی

بڕۆوامێ‌وە‌رگرە‌،‌بۆپرسە‌ی‌بابە‌گە‌ورە

میوانمان‌گە‌لێ‌زۆرە، دانیشتوون‌گش‌بە‌دە‌ورە

بە‌‌یانی‌مە‌لا‌بانگدان،لە‌عە‌شقی‌پاروو‌بادان

دە‌نگی‌فاتێحادادان،دە‌ەات‌بە‌بێ‌ەە‌دادان

ەە‌ستن‌باكە‌مێ‌زووكە‌ین،فە‌رشە‌كان‌ئاوەژووكە‌ین

بە‌ڕە‌یدالانیش‌ڕاخە‌ین،یە‌ك‌دوو‌سە‌ماوەر‌ ‌تێخە‌ین

ەە‌رچە‌ن‌تا‌دوێنێ‌ژان‌بوو،‌ئاوارە‌ی‌كۆڵانان‌بوو

ژە‌م‌ودە‌م‌لە‌ماڵان‌بوو،پێخە‌فی‌ەە‌رپاڵان‌بوو

ئە‌وچە‌ن‌ڕۆژە‌سوڵتانە‌،تاجی‌سە‌ری‌ەەموانە

ئاغاوگە‌ورە‌یە‌،خانە‌،  (بوزورگی‌خانە‌دانە‌)

ئە‌مڕۆڕە‌سم‌گۆڕاوە،پرسە‌ش‌وە‌ك‌خۆی‌نەماوە

شایی‌یە‌وپرسە‌ی‌ناوە،ەە‌موو‌شتێ‌بە‌لێشاوە

ەە‌ڵی‌بگرن‌بە‌وجۆرە،دە‌ستاودە‌ست‌وبە‌نۆرە

كاركاری‌مردە‌شۆرە‌،ەەر‌چە‌ن‌حە‌ق‌دە‌ستی‌زورە

لە‌بە‌رچی‌تێداماون،ەێندە‌بە‌ساوە‌ساون؟

منداڵ‌لە‌كون‌كراون،یە‌كجار‌زۆریش‌ترساون

یاڵڵا‌ەە‌ستن‌وڕاكە‌ن، كوچك‌وئاورێ‌چا‌كە‌ن

برینج‌ەە‌ربە‌تا‌پا‌كە‌ن،ئاشپە‌زێ‌زووپە‌یدا‌كە‌ن

كارت‌چە‌ن‌دانە‌نووسراوە‌،چە‌ندە‌ی‌ژن‌چە‌ندە‌ی‌پیاوە؟

ئە‌مڕۆبە‌زمی‌پڵاوە‌،زۆردێن‌لە‌م‌لا‌ولە‌و‌لاوە

ئە‌وە‌ی‌كە‌مام‌وخاڵن،منداڵن‌گە‌ورە‌ساڵن

بە‌قسە‌وباسن‌،خوێن‌تاڵن،ەەموو‌وە‌ك‌قە‌ل‌وداڵن

ئە‌وخزمانە‌یبە‌د‌حاڵن،كە‌ڕوكاسن‌وڵاڵن

ەەرخزمی‌ساڵە‌وساڵن،بێن‌وخویان‌ەەڵماڵن

نان‌وەرگرن‌لە‌شاتر،ئاوەوڕووتی‌كە‌ن‌مامر

سە‌وزی‌چاكە‌ن‌لە‌ولاتر،ەەموویە‌ك‌لە‌یە‌ك‌چاتر

ەەر‌چە‌ن‌كە‌سۆرەوتۆرە،بە‌فینگە‌فینگ‌وەۆرە

لە‌چاوانیان‌بە‌نۆرە،دە‌گرن‌ەەرئاوە‌قۆرە

داوالە‌خاڵ‌وپوور‌كە‌م،سواڵ‌لە‌ماڵە‌خە‌زوور‌كە‌م

دە‌بێ‌ئە‌وپووڵە‌جووركە‌م،خە‌رمانە‌كە‌ی‌بۆ سوور‌كە‌م

پاشان‌وە‌رگرم‌قامێ،ەەركە‌سێ‌قە‌رزیدامێ

بانگی‌دە‌كە‌م‌بۆشامێ‌،یاكوو‌بۆی‌دە‌ڵێم‌قامێ

لە‌سە‌رقە‌بران‌زووبە‌زوو،ەە‌رئە‌وە‌ندە‌ی‌یە‌ك‌ودوو،

گۆڕبە‌گۆڕدە‌بێ‌مردوو،ەەر‌بە‌فاتێحاوبە‌فوو

كوانێ‌فاتێحا‌فێرن،بۆخە‌ڵكی‌دوێنێ‌وپێرن؟

لە‌نە‌سحە‌ت‌ئاواتێرن،وە‌ك‌گوێزیان‌بۆببژێرن

پاش‌چە‌ندە‌سە‌رە‌خۆشی،بە‌درۆبە‌رگی‌ڕە‌ش‌پۆشی

دە‌چی‌بە‌رە‌ونە‌خۆشی،بە‌ەیلاكی‌وپە‌رۆشی

لە‌‌عە‌شقی‌نە‌ەاروشام،گە‌ورە‌وبچووك‌دە‌كا‌كام

دە‌خواتادەدڕێ‌بە‌ڵام،پێی‌حە‌ڵاڵە‌ونە‌ك‌حە‌رام

لە‌پاش‌خە‌تمی‌جە‌لە‌سه،لە‌ودۆست‌وخزم‌وكە‌سە

كێ‌یە‌كە‌بڵێ‌بە‌سە‌،ئە‌وە‌كارێ‌عە‌بە‌سە

دە‌بێ‌گشتیان‌بە‌چوارناڵ‌،بە‌ماندوویی‌ومێشك‌قاڵ

بڕۆنە‌وە‌ناڵە‌ناڵ،بۆفاتێحای‌دەركی‌ماڵ

حە‌وتە‌‌وچلە‌ونوێ‌جێژنە،ەەمووی‌بە‌جێ‌بەێنە

كە‌سێ‌ناڵێ‌لە‌وشوێنە،بی‌تاشە‌ئە‌وڕدێنە

سە‌دان‌ڕۆژ‌لە‌وە‌بە‌دوا،یە‌كێ‌دێ‌لە‌ڕێگە‌ی‌خوا

دە‌ڵێ‌تۆ‌خوا‌بابتكوا، مردووە؟ ئە‌لفاتێحا

 

************