وشه و فشه
كاریكلماتۆر به بڕوای من ده‌توانێ وه ك كاریكاتۆركه وێنی كێشراوه‌ی وێنه‌گه‌رێكی قسه‌خۆشه، كاریكلماتۆریش ده‌كرێ بڵێی و ته‌یا كۆمه‌ڵه وشه‌ی نووسه‌رێكی قسه‌خۆشه كه له روانگه‌ی خۆیه‌وه، ده‌یڵێ و ده‌ینووسێ هه‌ڵبه‌ت به تایبه‌تمه‌ندێكانی ئه‌و چوارچێوه‌وه وه‌ك ئیجاز واتا كورت نووسین و...
كاریكلماتۆر هه‌رچی بێ وه‌ك شێعری نوێ كه چوارچێوه‌یه‌كی راحه‌ته بۆ مه‌وزووعه شێعرێكان، ئه‌ویش كه من «وشه و فشه»م ناو ناوه چوارچێوه‌یه‌كی باشه بۆ نه‌سر، جا بۆ هه‌ر بۆ نه‌سر، بۆ شێعریش چۆن هه‌ڵگری باری شێعریش هه‌یه وه‌ك «كاریكلماتۆری شاعیرانه».
من لام وایه كاریكلماتۆر باش‌ترین چوارچێوه‌یه بۆ ده‌ربڕینی هاواره وشه‌كان و ده‌رده هه‌ست پێنه‌كراوه‌كانی ئه‌مڕۆیی‌ترین دیلی زه‌مان، كه پڕ به قاڵبی حه‌وسه‌له‌یه‌تی و سه‌ره‌ڕای كه‌ڵك‌لێ‌وه‌رگرتنی پێی به تام و چێژه.
ئه‌و چوارچێوه‌یه به‌عزه جارێك له‌حن و به‌یانی ته‌نزه و هێندێ جاریش شاعیرانه‌یه و جاری واشه كاریكلماتۆریست (كاریكلماتۆر خۆی بۆ بڕێ وشه‌یه‌كی دژوار بوو من دژوارترم كرد) به‌و چوارچێوه‌یه له فه‌لسه‌فه و گیر و گرفته‌كانی رامیاری، كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نانه‌ت ئابووری و ئه‌وانه ده‌دوێ.
باشه ئه‌وه‌ش بڵێم من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م كه كاریكلماتۆر نابێ له هیچ بابه‌تێكه‌وه ببه‌سترێته‌وه تا هه‌میشه زندوو بمێنێته‌وه، په‌ره بگرێ و رۆژ به رۆژ جوغرافیای وته به‌ربڵاوتر بكات و زۆر گرینگیش نییه كه ناوه‌كه‌شی هه‌ر ئه‌وه بێ، ده‌كرێش ئاڵ‌وگۆڕی به‌سه‌ردا بێت.
له بیرمان نه‌چێته‌وه «كاریكلماتۆر» رووداوێكه كه له زمانی وت‌ووێژ واتا ئه‌ده‌بی زاره‌كی رووده‌دات. كه وا بێ وه‌رنه‌گێڕانی بڕێ له وشه فارسییه‌كان یا ئه‌و وشانه‌ی كه له فارسی و كوردی مه‌حاوه‌ره‌دا یه‌كن به ئانقه‌ست بووه. چون وه‌رگێڕانی ئه‌و وشانه به زمانی نووسراوه، تام و چێژی «كاریكلماتۆر»ه‌كانی كه‌م ئه‌كرده‌وه، له‌و بابه‌ته‌وه داوای لێبوردن ده‌كه‌م.
به سپاس له به‌ڕێز كاك حامید قودره‌تی و هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی كه بۆچاپی ئه‌و كتێبه هاوكارییان كردووم.
ئه‌و كتێبه ئاراسته‌ی ئه‌و ئینسانه به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه لایان وایه4= 2+2
سید یاسن قریشی