چیرۆكە‌تە‌نزی   ‌(بە‌ردی‌سە‌ر‌شكێن‌)    سە‌ید‌یاسین‌قوڕە‌یشی

 

- ئە‌وە‌چییە‌نووسیوتە‌هە‌تیو‌‌!؟

- قوربان‌مە‌گە‌ر‌نە‌تخوێندۆتە‌وە ؟

- هە‌ڵبە‌ت‌كە‌خوێندوومە‌تە‌وە‌،مە‌بە‌ستم‌ئە‌وە‌یە‌ئە‌و‌بەردە‌ت‌بۆچییە‌؟

- قوربان‌نووسیومە‌كە‌بۆسە‌ر‌شكاندنم‌دە‌وێ‌.

- بۆ‌سە‌ر‌شكاندن؟ فلان‌فلان‌شودە‌،دە‌تهە‌وێ‌سە‌ری‌كێ‌بشكێنی!؟

-‌قوربان‌سە‌ری‌خۆم.

-تە‌قا‌زاكە‌ت‌كە‌وا‌نا‌ڵێ،تازە‌سە‌ری‌خۆت‌بۆدە‌شكێنی؟مە‌گە‌ر‌سكاڵات‌هە‌یە‌؟

لە‌چی؟ لە‌كێ؟

-‌قوربان‌بە‌سە‌ری‌تو‌لە‌هیچ‌شتێ،‌لە‌هیچ‌كە‌سێ‌؟هە‌رئیشتیام‌لێیە‌سە‌ری

خۆم‌بشكێنم‌.ئێوە‌ش‌لوتف‌فە‌رموون‌‌یارمە‌تیم‌بدە‌ن‌.

-غە‌ڵە‌تت‌كرد،زۆر‌بێ‌جێت‌كردمە‌گە‌ر‌بە‌ئیشتیای‌تۆیە،ئە‌گە‌ر‌هە‌ركە‌سێ

‌هە‌ستێ‌و‌ئیشتیایە‌كی‌وابكات‌خۆئە‌دی بە‌رد‌لە‌سە‌ر بە‌رد‌ڕاناوێستێ.جگە‌

لە‌وە‌‌ئە‌و‌كارە‌دە‌بێتە‌هۆی‌سە‌شكە‌ستە‌گی‌‌بۆ‌كۆمە‌ڵ‌.

-قوربان‌فە‌رمایشت‌دە‌فە‌رمووی،خۆمن‌سە‌ری‌كە‌سم‌نە‌شكاندووە،سە‌ری

خۆم‌دە‌شكێنم.

- نە‌ت‌شكاندووە‌دە‌لیل‌نابێ‌نە‌یشكێنی.‌پێم‌وابێ‌هە‌تا‌سە‌رت‌لە‌بە‌رد‌‌نە‌كە‌وێ

عاقڵ‌نابی‌.‌دە‌سنوور‌بدە‌م‌‌هە‌تا....

- قوربان‌دە‌ستووری‌بۆچییە،نابێ‌لە‌باتی‌ئە‌وە‌ی‌سە‌رم‌لە‌بە‌رد‌كە‌وێ‌دە‌ستوور

 بفە‌رموون‌‌بە‌ردێكم‌بدە‌نێ‌كە‌سە‌ری‌خۆمی‌پێ‌بشكێنم‌؟

-چۆن‌دە‌ستووری‌ناوێ‌زە‌لام،بۆ‌پێت‌وایە‌شاری‌هێرتە‌‌كە‌هیچ‌‌قانوون‌ویاسا‌یە

 كی‌تێ‌دا‌نە‌بێ؟

-دە‌ی‌قور‌بان‌دە‌ستوور‌بفە‌رموون‌.

-‌دە‌ستوور‌فە‌رموون،‌دە‌ستوور‌فە‌رموون،هە‌روا‌بە‌ئاسانی.گە‌وجە‌ئە‌وە‌دە‌بێ‌

كاری‌كار‌ناسیی‌لە‌سە‌ر‌بكرێ.دە‌بێ‌نە‌وعی‌بە‌ردە‌كە‌،ئە‌ندازە‌كە‌ی،ئە‌و‌مە‌ودا

یە‌ی‌كە‌بۆی‌فڕێدە‌دە‌ی‌دە‌بێ‌هە‌مووی‌دیاری‌بكرێ‌‌بۆ‌وا‌دە‌زانی‌هە‌روا‌خۆڕایی

یە‌؟‌تە‌قا‌...

- قوربان‌تە‌قا‌چی‌؟

-‌تە‌قا‌بە‌ردە‌كە‌سە‌خت‌نە‌بووو‌سە‌ری‌نە‌شكاندی،دە‌تهە‌وێ‌‌حە‌یسییە‌تی‌

شو‌غڵی‌من‌‌بە‌ریە‌ژێر‌پرسیار؟تازە‌لە‌وە‌ش‌بگوزە‌رێین‌ئە‌وپڕۆژە‌یە‌ی‌تۆ ‌چ

تە‌وجیهێكی‌ئا‌بووریی‌هە‌یە‌؟بۆ‌ئێمە‌كە‌نییە‌تی‌،نا‌كا‌تۆ‌بتەە‌وێ....

-نە‌قوربان‌بە سە‌ری‌‌جە‌نابت‌،حازرم‌بە‌خوێنی‌خۆم،بە‌دە‌ستی خۆم بنووسم

كە‌داوای‌ هیچ‌‌خە‌سارە‌تێكوو‌لێ‌ناكە‌م،‌نە‌لە‌ئێوە‌،نە‌لە‌بیمەونە‌لە‌هیچ

  ‌شوێنێكی‌تر.‌ئە‌گە‌ر‌دە‌ستوور‌فە‌رموون‌بە‌ردە‌كە‌ش‌(‌خارا)

 بێ‌قە‌ولی‌شە‌ڕە‌ف‌دە‌دە‌م‌حە‌تمە‌ن‌سە‌رم‌بشكێنم‌،بە‌مە‌سئوولایە‌تی‌خۆم.

-‌ئە‌ها!‌پە‌س‌دە‌تهە‌وێ‌خۆتم‌بە‌سە‌ردا‌ساغ‌كە‌یە‌وە! سە‌ر‌سە‌خت،‌كە‌لە‌شە ق

بۆ‌حاڵی‌نابی،ئە‌و‌ویستە‌ی‌تو‌ئە‌سڵە‌ن‌لە‌یاسا‌دا‌دیاری‌نە‌كراوە‌.

-‌دە‌ی‌قوربان‌دە‌ستوور‌فە‌رموون‌كە‌لە‌داهاتوودا‌یاسایە‌كی‌ئە‌وتۆ‌دامە‌زرێنن.

-پە‌س‌كارت‌بە‌وجێگایە‌گە‌یشتووە‌كە‌بۆمن‌سەهلە‌بۆیاسا‌دا‌نە‌رانیش‌ڕێ‌و

شوێن‌دە‌كێشی!؟

ئە‌ی‌قوربان‌تە‌كلیفی‌منی‌هەژار‌چییە‌كۆشێكم‌ژن‌ومنداڵ‌‌هە‌یە‌؟

من‌نازانم‌چت‌بە‌سە‌ر‌دێ،بە‌ڵام‌ئە‌وە‌ندە‌دە‌زانم‌كە‌ناتوانم‌بۆت‌نە‌كە‌م‌بە‌پە‌روە‌ندە

-قوربان‌غە‌ڵە‌تێ‌بووكردم،مە‌حزە‌لیللا‌پە‌روە‌ندە‌م‌بۆساز‌مە‌كە،پە‌ڕێ‌كاغزە‌یا‌

بمدە‌وە‌‌یا‌بۆخۆتبیدڕێنە‌بیخە‌نێو‌ئە‌و‌ئاشغاڵدانییە‌وە.

‌- ئە‌رێ‌بە‌سە‌ری‌خۆت،هە‌روا‌بە‌ئاسانی.بە‌دبە‌خت‌ئە‌و‌تە‌قازایە‌تازە‌ژومارە‌كراوە،

ژومارە‌كە‌ی‌لە‌دە‌فتە‌ردا‌سە‌بت‌بووە‌‌ومن‌چم‌لە‌دە‌ست‌نایا،بە‌ڵام‌ئە‌گە‌ر‌بڵێی

كە‌دە‌تهە‌ویست‌سە‌ری‌چ‌كە‌سانێكی‌پێ‌‌بشكێنی‌ڕە‌نگە‌تكایە‌كت‌بۆبكە‌م

ئە‌گە‌ر‌لێم‌قە‌بووڵ‌كە‌ن‌كە‌مێ‌جورمە‌كە‌ت‌كە‌م‌كە‌مە‌وە.

-‌قوربان‌كامە‌جورم؟

-هە‌تیو‌چۆن‌كامە‌جورم،جورم‌لە‌وە‌گە‌ورە‌تر‌كە‌بە‌سە‌رسە‌ختییە‌وە‌لە‌بە‌رانبە‌

یاسادا‌وێستاوی!

 

                                 *********