( فه‌ر‌هە‌نگی‌تە‌نز )         سە‌ید‌یاسین‌قو‌ڕە‌یشی

 

- تارا: سە‌رپۆشی‌سووری‌بووك سە‌رپۆشی‌‌بووكی‌سوور،نە‌وعێ‌دە‌ر‌پۆش

ببوورێن‌‌سە‌رپۆش‌‌كە ‌(‌سە‌دا‌وسیما)‌ی‌بووك‌بۆ‌ماوە‌یە‌فیلتێڕ ‌دە‌كات‌،پاشان

بووك‌بە‌كە‌ڵك‌وە‌ر‌گرتن‌لە‌تارا‌‌هە‌موودەوروبە‌ری‌خۆی‌دە‌تارێنێ.

- تاران:ڕۆیشتنی‌بێ‌گە‌ڕانە‌وە،هە‌ربۆیە‌شاری‌تاران‌حە‌شیمە‌تی‌زۆرە‌وبۆتە‌

تاراوگە، ئە‌وە‌ی لە‌شارە‌كانی‌دییە‌وە‌چووە‌بۆئە‌وێ‌نە‌گە‌ڕاوە‌تە‌وە.

تارە‌‌ت :‌‌خۆخاوێن‌كردنە‌وە‌دوای‌ڕیان‌وخۆپیس‌كردنە‌وە‌دوای‌دانی‌پووڵی‌ئا‌وو

فازلاو.

تاریخ‌:مێژوو،كە‌زبڵدانە‌كە‌ی‌لە‌خۆی‌بە‌ناوبانگترە‌،‌تە‌نا‌نە‌ت‌هە‌رئێستاش‌‌لە‌‌هە

وو‌شوێنە‌كانی‌مێژوو‌ئا‌وە‌دانترە.

تازیمانە:سە‌رە‌خۆشی،گرتنی كۆڕێ‌بو‌لە‌بیر‌بردنە‌وە‌ی‌مردوو‌بە‌پڵاو‌خواردن‌

وجۆك‌گوتن‌وسە‌ودای‌تە‌سبێح.

تاسان:كڵاوی‌ئاسن،كڵاو‌خوود،جۆرێ‌كڵاوی‌ژنانە‌كە‌هە‌ڵبە‌ت‌لە‌زە‌مانی‌سوڵحیش‌دا‌كە‌ڵكی‌اێ‌وە‌ردە‌گرن.

تاسكە‌چە‌ڵە‌:سیسارگە‌كە‌چە‌ڵە‌(كە‌ركە‌س‌)‌جانە‌وە‌رێ‌كە‌پاش‌‌ئیزڕائیل

‌دە‌گاتێ‌‌‌و‌بە‌رلە‌(ئینحیساری‌وە‌ڕا‌سە‌ت‌)مل‌لە‌حرام‌وتە‌ر‌ام‌دە‌نێ.

تاسولوس‌:خۆجوان‌كردن‌بۆبێگانە‌وخۆناحە‌ز‌كردن‌بۆ‌مێرد.

تاقە‌ت‌كردن:جێ‌بە‌جێ‌كردنی‌كاری‌میوان ،‌بۆڕە‌شە‌وڵاخیش‌بە‌كاردێ

(‌میوانە‌كان‌تاقە‌ت‌كە‌ ،‌وڵاخە‌كانم‌تاقە‌ت‌كرد).نازانم‌بۆبە‌بیری‌بە‌عزە‌تالارێ

كە‌وتم.

تڕزل:كە‌سێ‌كە‌پێی‌وایە‌زۆرباكلاسە‌وهەمیشە‌وادە‌زانێ‌( 18‌)‌مانگە.

ترسە‌نۆك:خوێڕی،مشكێ‌كە‌تازە‌وە‌بیری‌هاتۆتە‌وە‌كه دە‌با‌پشیلە‌كە‌ی‌

بە‌ر‌لە‌حیجلە‌بگوشتبا.

تلو‌خوێ:زۆر‌سوێر،نانی‌زۆربە‌ی‌نانە‌وا‌خانە‌كانی‌ئە‌مڕۆ،‌كە‌تا‌ئێستا‌مە‌علووم

نە‌بووە‌‌كە‌خە‌تای‌دە‌غڵە‌كە‌یە‌یا‌دە‌غە‌ڵە‌كە‌.

تڵیت‌:تێكوشیو،تریت‌كە‌بە‌هیوای‌جیران‌ویشكە‌‌وبە‌هیوای‌شاتر‌تە‌ڕە‌.

تووتی:مە‌لێكە‌لە‌قسە‌دا‌لاسای‌مرۆڤ‌دە‌كاتە‌وە‌یاكوو‌مرۆڤێكە‌لە‌قسە‌دا

‌لاسای‌تووتی‌دە‌كاتە‌وە.

توربێن:توورە‌كە،ئاخوڕی‌‌تا‌كە‌كە‌سی‌.

توڕڕەهات:شتێ‌لە‌بە‌ینی‌قسە‌وتڕین‌،قسە‌ی‌بێ‌مانا.

تۆوتكاو:لە‌پیاوە‌تی‌كە‌وتوو،پیاوێ‌كە‌(تاریخی‌مە‌سڕە‌ف‌)‌ی‌پیاوە‌تیی‌بە

‌سە‌ر‌چووبێ.

تە‌بە‌قە‌تڕانە:تاوان‌ساندن‌لە‌تڕكە‌ن‌(جا‌ریمە‌ی‌گووزیدن‌)‌كه‌بە‌نە‌غدی

‌وە‌ردە‌گیرێ‌وپێویستی‌بە‌قە‌بز‌نووسین‌نییە.

تە‌خسیر:تە‌بعیدی‌ژن‌بۆسە‌ردۆشە‌گی‌یە‌ك‌نە‌فە‌رە‌.

تە‌ڕ‌پیر:پیرێ‌كە‌وە‌ك‌پیواز‌لە‌قوونە‌‌وە‌شین‌ببێ.

تە‌ڕگ:جۆرێ‌ئالە‌تی‌غە‌یری‌مووسیقایی‌كە‌تاریشی‌پێ‌پێدە‌دە‌ن.

تە‌شی‌ڕێس:ژنێ‌یا‌كە‌سێ‌كە‌وە‌ك‌ژن‌(دوور‌لە‌ژن)‌زمان‌لووسی‌دە‌كات

(تە‌شی‌ڕێس‌ئە‌گە‌رتە‌شی‌ڕێس‌بێ‌... )

 

                                 ********